بە پێی هەواڵی مێهر، بە هۆی تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی لە جۆلەمێرگ ٧ هێزی سەربازی بریندار بوون کە بارودۆخی ٣ کەسیان نالەبارە.
ئەم تەقینەوە لە کاتێکدا ڕووی دا کە کاروانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لە ڕێگای زوکان لە جۆلەمێرگ تێدەپەڕین. ٧ کەس برینداربوون کە ئەفسەری پایەبەرزیشیان تێدایە. برینداران خێرا بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی یوکسک ئۆڤا گوێزرانەوە.
پاش تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر هێزی سەربازی چوونە ئێرە و هەموو ناوچەکەیان گەمارۆ دا.
شیاوی ئاماژەیە ئەمە سێهەمین ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لەم مانگانەی دواییە. هێشتا سەبارەت بە شوناسی بەرپرسانی ڕووداوەکە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Your Comment